سەردێڕ:

وەزارەتی تەندروستی هێڵی گەرمی پەیوەندیکردنی لە حاڵەتی گومانی کۆرۆنا ڕاگەیاند

فۆتۆ: 
2020-02-24

33340 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هێڵی گەرمی پەیوەندیکردنی ٢٤ کاتژمێری بۆ هاوڵاتیان ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم چەند هێڵێکی گەرمی تایبەت بە حاڵەتی گوماناوی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند و باس لەوە دەکات، "لەکاتی هەستکردن بە هەر حاڵەتێکی گوماناوی بەتایبەتی گەشتیارانی گەڕاوە لە دەرەوەی وڵات هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بکەن بە ژمارە دیاریکراوەکانەوە".

هاوکات، وەک ڕێکارەکانی خۆپاراستن و بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە، هەر ئەمڕۆ هەرێم سەرجەم جوڵە بازرگانییەکانیشی لە دەروازە نێودەوڵەتییەکانەوە هاوشێوەی جوڵەی گەشتیاری ڕاگرت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ دووشەممە، یەکەمین حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق و لە پارێزگای نەجەف تۆمارکرا، کە توشبووەکە خوێدکارێکی ئێرانی بوو.

ئەمانەی خوارەوەش ئەو ژمارانەن کە وەزارەتی تەندروستی تایبەتی کردووە بە هەبوونی حاڵەتی گوماناوی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا:

وەزارەت

 07508169991

07714448100

هەولێر

07503987429

07503987429

سلێمانی

07718204444

07718205555

دهۆک

07514025338

07514342938

 

هەڵەبجە

07501365007

 07731915151

0538852656

 

گەرمیان

07480207442

 

راپەرین

07705694040

07501613933

 

کۆیە

07501202218

07701414633

 

هـ.ئـ