سەردێڕ:

ئەندامێکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى ڕوونکردنەوە دەربارەى بەنزین دەدات

فۆتۆ: 
2020-02-24

8466 جار خوێندراوەتەوە

ڕێکەوت زەکى  ڕایگەیاند، ئەو نیگەرانییەی لەبارەی بەنزینەوە ھەیە کە قەرەباڵخی لە بەنزینخانەکان دروستکردووە لەجێگەی خۆیدا نییە.

ڕێکەوت زەکى ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند،" تەنیا ئێران سەرچاوەی بەنزینی سلێمانی نییە، ھاوردەی بەنزین لە تورکیا و ولاتانی کەنداو بەردەوامە و دەتوانێت بۆشاییەکە پربکاتەوە و نیگەرانى هاوڵاتییان لەبارەی بەنزینەوە قەرەباڵخی لە بەنزینخانەکان دروستکردووە لە جێگەی خۆیدا نییە".

ئاماژەى بەوەشکردووە، "خوانەکردە ھەر حاڵەتێکی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمار بکرێت باشترین خۆپارێزی ئەوەیە کە ھاووڵاتییان لە ماڵەوە بن و دوورکەونەوە لە قەرەباڵخی، نەک بەرەو دەرەوە بڕۆن".

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمشەو پەیامنێری  ئێن ئاڕ تی لە شاری سلێمانی ڕایگەیاند، لە دوای بڕیارەکەی هەرێم هاوڵاتییان ترسی دروستبوونی قەیرانی بەنزینیان هەیە و بە ڕێژەیەکی زۆر ڕوویان لە بەنزینخانەکان کردووە و ئەمەش واى کردووە لە زۆربەی بەزینخانەکاندا چەندین ڕیز ئۆتۆمبێل بوەستن.