سەردێڕ:

سەرۆکایەتی هەرێم ڕاگەیاندراوێکی دەربارەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2020-02-24

12861 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکایەتی هەرێم ڕاگەیاندراوێکی دەربارەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، كار بۆ پێكهێنانى حكومه‌تێك ده‌كه‌ن تواناى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ئێستاى عێراقى هه‌بێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی حکومەت کۆبوونەوە، لەو بارەیەوە سەرۆکایەتی هەرێم ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "یەکێک لە دەرئەنجامەکانی کۆبوونەوەکە بریتیبوو لە داكۆكى و پێداگرىکردن له‌سه‌ر پاراستنى قه‌واره‌ى ده‌ستوريى هه‌رێمى كوردستان و ده‌سته‌به‌ركردنى سه‌رجه‌م مافه‌ ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێم و ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان"، ڕاشی گەیاندووە، "پێكهاته‌كانى كوردستان و دامه‌زراوه‌ فه‌رمييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ته‌نها لايه‌نى شه‌رعيى بڕيارده‌رن له‌ ده‌ستنيشانكردنى نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له‌ حكومه‌تى فيدراڵى له‌سه‌ر بنه‌ماى هاوبه‌شيى ڕاسته‌قينه‌ى نيشتمانى و هاوسه‌نگى و سازان".

باسی لەوەشکردووە، "ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى تا ئێستا له‌لايه‌ن به‌ڕێز عه‌للاوييه‌وه‌ نراون بۆ زۆرێك له لايه‌ن و پێكهاته‌كانى گه‌لى عێراق جێگه‌ى دڵنيايى و متمانه‌ نين، بۆيه‌ داوا ده‌كه‌ين پێويسته‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ شێوازى كار و به‌رنامه‌كه‌يدا بكرێته‌وه‌ به‌ جۆرێك كه‌ حكومه‌تى ئاينده‌ داخوازيى هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق، بهێنێته‌ دى".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێستا عێراق ڕووبه‌ڕووى ته‌حه‌دياتى گه‌وره‌ى ناوخۆيى و ده‌ره‌كى بووه‌ته‌وه‌ و به‌ وه‌رچه‌رخانێكى مه‌ترسيدارى مێژووييدا تێده‌په‌ڕێت، بۆيه‌ داوا ده‌كه‌ين پێويسته‌ سه‌ركرده‌ سياسييه‌كانى عێراق له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ دابنيشن و بگه‌نه‌ بڕيارێكى يه‌كگرتووى نيشتمانى".

ڕوونیشیکردووەتەوە، "كار بۆ پێكهێنانى حكومه‌تێك ده‌كه‌ين كه‌ تواناى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ئێستاى عێراقى هه‌بێت، كارى جددى بۆ گێڕانه‌وه‌ى سه‌قامگيرى بۆ عێراق و ئاماده‌كارى بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت بكات، جێگه‌ى بڕوا و متمانه‌ى سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى گه‌لى عێراق بێت".

دەشڵێت، "له‌پێناو هێنانەدى ئه‌م ئامانجانه‌دا، شاندى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى ديكه‌ى عێراق، له‌ گفتوگۆ و ڕاگۆڕينه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت".

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە ٢٤ی شوبات، کۆبوونەوەیەک به‌ سه‌رۆكايه‌تيى  نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و سه‌رۆك وه‌زيران و سه‌ركرده‌ى چەند لایەنێکی سیاسی، لەگەڵ به‌شداريى شاندى دانوستانكارى هه‌رێمى كوردستان بۆ پێكهێنانى كابينه‌ى داهاتووى حكومه‌تى فيدرالى عێراق، ئەنجامدرا.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ڕۆژى یەکشەممە، سەلیم شوشکەیی ئەندامی شاندی دانوستانکاری بەشێک لە حیزبە کوردیەکان لەگەڵ بەغدا لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا ڕایگەیاند، محەمەد تۆفیق عەلاوی پێی وتوون کاندید لە هیچ لایەنێکی سیاسی وەرناگرن بە کوردیشەوە.

هـ.ئـ