سەردێڕ:

وێنە.. ڕەوەندى کوردى لە بەریتانیا گردبوونەوە

فۆتۆ: 
2020-02-24

4330 جار خوێندراوەتەوە

ڕەوەندى کوردى لە شارى بێرمینگهام "دژی زوڵم و نادادپەروەرى لە کوردستان" گردبوونەوە.

ڕەوەندى کوردى لە شارى بێرمینگهامى وڵاتى بەریتانیا گردبوونەوە و ڕایانگەیاندووە، "نارەزایی خۆیان دژ بە زوڵم و ناداپەروەرى لە کوردستان و دەستدرێژیکردنى سەر کچە هەشت ساڵانەکە لە لایەن چەند کەسێکەوە لە شارى هەولێر دەردەبڕن."

ئەوەش لە کاتێکدایە، ڕۆژى  شەممە، ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٠، دژى گەندەڵى و نەبوونى خزمەتگوزارى و هەلى کار، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتى بەشێک لە هاوڵاتییانى هەرێمى کوردستان لە چەند شارێک بەرێوەچوو.

هەر ڕۆژى شەممەش هێزەکانی ئاسایش لە شارەکانی هەولێر و هەڵەبجە و دهۆک رێگرییان لە هاوڵاتییان کرد خۆپیشاندان بکەن.

Image may contain: one or more people, people standing and outdoor

Image may contain: 1 person, standing and outdoor