سەردێڕ:

ئەڵمانیا.. ئۆتۆمبێلێک خۆیکرد بە ئاهەنگێکدا و زیاتر لە ٣٠ کەس برینداربوون

فۆتۆ: 
2020-02-24

4385 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ئۆتۆمبێێک خۆیکرد بە ئاهەنگێکدا لە شاری ڤۆڵکمارسن، زیاتر لە ٣٠ کەس برینداربوون.

ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، "شۆفێرەکە لە ئێستادا دەستگیرکراوە و ڕووداوەکەش لە شاری ڤۆڵکمارسن ڕوویداوە، کە بووەتە هۆی بریندارکردنی زیاتر لە ٣٠ کەس".

باسی لەوەشكردووە، "لە ئێستادا ناتوانین زانیاری ورد لەسەر ڕووداوەکە بدەین، چونکە لە ئێستادا ڕاپۆرتەکان سەرەتایین لەسەر ڕووداوەکە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی گیان لەدەستدان بەهۆی ڕووداوەکەوە تۆمارنەکراوە و ژمارەی بریندارەکانیش بە تەواوی نازانرێت چەندە، تەنها دەزانین زیاترە لە ٣٠ کەس".

هاوکات، پۆلیس ئەوەشی وتووە، "لە ئێستادا بەهۆی ئەوەی ڕووداوەکە سەرەتایی و تازەیە قورسە بزانین هۆکارەکەی چیبووە".

هـ.ئـ