سەردێڕ:

سبەی موچەى ئەم شوێنە دابەشدەکرێت

فۆتۆ: 
2020-02-24

77722 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، هەولێر، هێرش قادر  

 سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی ڕایگەیاند، سبەینێ، موچەی مانگی ١١ی ساڵی رابردووی وەزارەتی پلاندانان دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی و ئابورى هەرێم بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند، بەهۆی نەگەیشتنی پارە لە بەغداوە دابەشکردنی موچە خاوبووەتەوە سبەی سێشەممە، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٠، بەتەنیا موچەی وەزارەتی  وەزارەتی پلاندانان دابەشدەکرێت.

روونیشیکردەوە، لەگەڵ گەیشتنی پارە لە بەغداوە بەیەکجار لیستی موچەی ئەو وەزارەت و شوێنانەی تا ئێستا موچەیان وەرنەگرتووە رادەگەیەندرێت.

ئەو موچەیەى دابەشدەکرێت موچەى مانگى ١١ى ساڵى رابردووە و ١٢یەمین موچەیە بەبێ پاشەکەوت دابەشبکرێت.

ڕۆژى ٨ى ئازارى ساڵی ڕابردوو، حکومەتى هەرێم کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند، یەکەمین موچەى بێ پاشەکەوتیش، موچەی مانگى ١٢ى ساڵى ٢٠١٨ بوو.