سەردێڕ:

​وەزارەتی پەروەردە ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەی بەرایی بڵاوکردەوە

لە ڕێگەى داغڵکردنی کۆدی خوێندکارەوە
فۆتۆ: 
2020-02-24

10791 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لینکی وەرگرتنەوەی ئەنجامەکانی تاقیکردنەوە گشتییەکانی بەرایی (تمهیدی) بڵاوکردەوە.

وەزارەتی پەروەردە، بەشێوازی ئۆنڵاین ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی بەرایی ( تاقیکردنەوەی دەرەکی تمهیدی) قۆناغی ١٢ ئامادەیی زانستی و وێژەیی و پیشەیی و ئیسلامی  بۆساڵی خوێندنی 2019ـ 2020، کە 19372 قوتابی بەشداربوونە  بڵاودەکاتەوە.

لینکەکە لە ئێستادا کارایە و و خوێندکاران دەتوانن ئەنجامەکان وەرگرنەوە.

بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان کلیک لێرە بکەن