سەردێڕ:

ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى سێ سەرۆکایەتییەکە و لایەنەکان ئاشکراکرا

فۆتۆ: 
2020-02-24

4875 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەیەک لە ناو کۆبوونەوەکە رایگەیاند، قبوڵ ناکەن لەلایەن دەسەڵاتدرانى عێراقەوە بەم شێوەیەى ئێستا مامەڵە لەگەڵ هەرێم بکرێت.

 سەرچاوەیەک لە کۆبوونەوەى سێ سەرۆکایەتیەکە بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند، "لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە کە هەر سێ سەرۆکایەتییەکەى هەرێمى کوردستان قبوڵ ناکەن بەم شێوەیەى ئێستا مامەڵە لەگەڵ هەرێم بکرێت لەلایەن دەسەڵاتدرانى عێراقەوە و دەبێت حکومەتى عێراق مامەڵە لەگەڵ دەزگا فەرمییەکانى هەرێمى کوردستاندا بکات" .

ئاماژەى بەوەشکرد، "دەزگا فەرمییەکانى هەرێمى کوردستان سازش ناکەن لە مافى کورد لە حکومەتى نوێى عێراقدا بە سەرۆکایەتى محەمەد تۆفیق عەلاوى".

هاوکات، ئاڵا تاڵەبانى ڕایگەیاند،"عەلاوی کاندیدە کوردەکانی بۆ پۆستی وەزارەتەکان دیاریکردووە و پێشی وتوون، کاندید لە هیچ لایەنێکی سیاسی وەرناگرن بە کوردیشەوە" .

ئەوەش لە کاتێکدایە، ڕۆژى یەکشەممە، سەلیم شوشکەیی ئەندامی شاندی دانوستانکاری بەشێک لە حیزبە کوردیەکان لەگەڵ بەغدا لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا ڕایگەیاند، محەمەد تۆفیق عەلاوی پێی وتوون کاندید لە هیچ لایەنێکی سیاسی وەرناگرن بە کوردیشەوە.