سەردێڕ:

یەکەم لێدوانی تووشبووەکەی کۆرۆنا لە عێراق بڵاوکرایەوە

فۆتۆ: 
2020-02-24

41037 جار خوێندراوەتەوە

 سوهەیل ئەمیری ئەو خوێندکارە ئێرانییەی وەک یەکەم توشبووی کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکرا، ڕایگەیاند، سوپاسی خوا دەکەم و داواکارم خوا گەلی عێراق بپارێزێت.

سوهەیل ئەمیری لە فەیسبووکی خۆی رایگەیاند، "لە دوای توشبوونم بە کۆرۆنا سوپاسی خودا دەکەم و هەر ئەو ژییەنەر و مرێنەر و ڕۆزیدەرە".

دەشڵێت، " خوا شاهیدە لە نەفسی خۆم ناترسم و لە بڵاوبوونەوەى ئەو نەخۆشییە لە ناو گەلی عێراقدا دەترسم و خوای گەورە گەلی عێراق بپارێزێت من خۆم بە هاوڵاتییەکی ئەو گەلە هەژماردەکەم".

ئەمەش لە دوای ئەوە هات، تەندروستیی نەجەف رایگەیاند، ئەمڕۆ، یەکەمین حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمارکرا و توشبووەکە خوێندکارێکی ئێرانییە ناوی سوهەیل ئەمیرییە و پێش چەند رۆژێک سەردانی عێراق و شاری نەجەفی کردووە.