سەردێڕ:

وەزارەتی پێشمەرگە: عێراق شایستەداراییەکانی ٢٠١٩ی پێشمەرگە دەنێرێت

فۆتۆ: 
2020-02-24

6902 جار خوێندراوەتەوە

 وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، وەزیری بەرگری عێراق بەڵێنی داوە ٨١٦ ملیار دیناری شایستەداراییەکانی ٢٠١٩ی پێشمەرگە بنێرێت.

 ئەمڕۆ دوو شەممە  شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرۆكایەتی شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە لەگەڵ نەجاح شەمەری وەزیری بەرگری عێراق کۆبووەوە و لە دوای کۆبوونەوەکە، وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند، "بەغدا شایستە داراییەکانی پێشمەرگە دەنێرێت."

شۆڕش ئیسماعیل ڕاشیگەیاند، "وەزیری بەرگری عێراق بڕیاریداوە شایستە داراییەکانی پێشمەرگە بۆ ساڵەکانی ٢٠١٩ و ٢٠٢٠ بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت."

وتیشی، "لەگەڵ بەغدا بۆ چالاککردنەوەی لیژنە هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری لە بارەی ناوچە جێناکۆکەکان بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی رێککەوتوون."

ئەمەش لە کاتێکدایە بە پێی یاسای بودجەى ٢٠١٩ دەبوایە ساڵی ڕابردوو وەزارەتی بەرگری عێراق بڕی ٨١٦ ملیار دیناری بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بناردایە.