سەردێڕ:

وێنە.. ​٣٢ هەمین ساڵیادى ئەنفالی دۆڵی جافایەتی بەڕێوەچوو

فۆتۆ: 
2020-02-22

1370 جار خوێندراوەتەوە

  ئەمڕۆ ٣٢ ساڵ بەسەر ئەنفالى هاوڵاتییانى دۆڵى جافایەتى لە سنورى قەزاى دوکان  تێپەڕی و بەو بۆنەیەشەوە مەراسیمێک بەڕێوەچوو.

خالید محەمەد پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى لە قەزاى دوکان رایگەیاند، بە بەشداری کەسوکارى ئەنفالکراوان و ژمارەیەک بەرپرسی حزبی و حکومى ٣٢هەمین ساڵیادى ئەنفالکردنى دۆڵى جافایەتى لەلایەن رژێمى بەعسەوە، بەڕێوەچوو و تیایدا ژمارەیەک وێنەى ئەنفالکراوانیش نمایشکرا.

پرۆسەى ئەنفال لەلایەن رژێمى رووخاوى بەعسەوە لە نێوان ١٨ی شوباتى ساڵى ١٩٨٨ تا ٦ی ئەیلولى هەمان ساڵ بە هەشت قۆناغ بەڕێوەچوو، یەکەمین قۆناغ دۆڵى جافایەتى و چەند ناوچەیەکى سنورى قەزاى دوکانى گرتەوە.

بەهۆى پرۆسەى ئەنفالیشەوە ١٨٢ هەزار کەس شەهید و بێسەروشوێنبوون بوون و زیاتر لە چوار هەزار گوند و قەزا و ناحیە وێرانبوون، دوو ملیۆن سەر مەڕ و ماڵاتى هاوڵاتییانیش بەتاڵانبران.