سەردێڕ:

حکومەتی هەرێم و پارێزگارەکان لەبارەى کۆرۆناوە لە کۆبوونەوە

رێکاری پێویست دژی ڤایرۆسەکە دەگرنەبەر
فۆتۆ: 
2020-02-22

3836 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەر چوار پارێزگاکەی هەرێم و لایەنە تەندروستییەکان کۆبوونەوە دەربارەى گرتنەبەری رێکاری پێویست دژی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

محمەمەد عامر پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى ڕایگەیاند، لە شاری هەولێر بە سەرپەرشتى وەزیرى ناوخۆ و وەزارەتەکانى کشتوکاڵ و گواستنەوە و گەیاندن و ئەوقاف لەگەڵ چوار پارێزگارەکەى هەرێمى کوردستان و لایەنە تەندروستییەکان لە هۆڵى سەعد عەبدوڵا کۆبوونەوە سەبارەت بە گرتنەبەری رێکاری پێویست دژی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئاماژەى بەوەشکرد، لە کۆبونەوەکەدا تاوتوێى ڕێکارەکانى وەزارەتى کشتوکاڵ و وەزارەتى ئەوقاف و بەڕێوبەرایەتى حەج و عەمرە و بڵاوکردنەوەى هۆشیارى لە ناوەندەکانى خوێندندا و جموجوڵى بارزرگانى نێوان هەرێم و ئێران کراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، بەمەبەستی ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیاریداوە سەرجەم گەشتەكانی نێوان ئێران و هەرێم ڕابگرێت و داواش لە هاوڵاتیانی هەرێم  دەكات گەشتەكانیان بۆ ئەو وڵاتە بۆ ماوەیەكی كاتی دوابخەن.