سەردێڕ:

هەولێر.. لە رووداوێکى هاتوچۆدا سێ ئەندامى یەک خێزان گیانیان لەدەستدا

کەسێکى دیکەش برینداربوو
فۆتۆ: 
2020-02-22

14056 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، هەولێر، محەمەد عامر - ئومێد چۆمانى

درەنگانی شەوی رابردوو بەهۆى رووداوێکی هاتوچۆوە لەسەر رێگەی پیرمام - هەولێر  سێ ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا و یەکێکى دیکەش برینداربوو.

فازڵ حاجی وتەبێژى هاتوچۆى هەولێر بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند،  رووداوەکە لەنێوان سێ‌ ئۆتۆمبێلدا بووە  و ئەو سێ کەسەى کە گیانیان لەدەستداوە ژن و مێردێک و یەکێک لە منداڵەکانیان بوون.

وتیشی، یەکێکى دیکە لە منداڵەکانیان بریندارە و رەوانەى نەخۆشخانە کراوە.

بە پێی ئامارەکان له ‌ساڵی ٢٠١٩ دا زیاتر له‌ چوار هه‌زار ‌و ٤٠٠ رووداوی هاتوچۆ له ‌هه‌رێمی كوردستان روویانداوە و به‌هۆیانه‌وه‌ ٥٧٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.