سەردێڕ:

کەشناسی: بارانى بە لێزمە دەبارێت

هەورەتریشقەى لەگەڵدایە
فۆتۆ: 
2020-02-22

21602 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەش و هەوای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان  نیمچەهەور بۆ هەورى تەواو دەگۆڕێت لەگەڵ بارینى نمەباران لەهەندێ ناوچەى جیاجیادا و لەهەندێ کاتیشدا ئەگەرهەیە بەشێوەى لیزمە ببارێت و هەورەتریشقەشى لەگەڵدایە بەتایبەتى لە کاتەکانى ئێوارەدا، بۆ سبەینێش ئاسمان هەورى تەواو بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت لەگەڵ بارینى نمەباران لە کاتەکانى بەیانى زوودا.

هاوکات، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١٧ پلە و نزمترین ١٠ پلە دەبێت، لە سلێمانى ١٥ بە ٧ و دهۆک ١٧ بە ٩ و کەرکوک ١٩ بە ٩ پلە دەبێت.

سبەی، لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١٨ پلە و نزمترین ١٠ پلە دەبێت، لە سلێمانى ١٦ بە ٨ پلە، دهۆک ١٧ بە ٩، کەرکوکیش ٢٠ بە ١٠ پلە دەبێت.

Image may contain: sky, cloud, outdoor and text

Image may contain: cloud, sky and outdoor

Image may contain: cloud, sky, outdoor, text and nature

Image may contain: sky and outdoor