سەردێڕ:

کەشناسی ساردترین ناوچەی ئەمڕۆى هەرێم ئاشکرادەکات

فۆتۆ: 
2020-02-22

3152 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ ناوچەى حاجى ئۆمەران لە پارێزگاى هەولێر، ساردترین ناوچەی هەرێمە.

کەشناسی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ شەممە، ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٠، حاجى ئۆمەران ساردترین ناوچەی ھەرێمە و نزمترین پلەی گەرما یەک پلە ژێرسفر دایە.

ھاوکات، لە دوای حاجى ئۆمەران هەریەکە لە کانی ماسی و پێنجوێن بە دوو پلە، ساردترین ناوچەی هەرێم دەبێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، چەند رۆژێکە شەپۆلێکى بارانبارین ناوچەکانى هەرێمى کوردستانى  گرتەوە و پلەکانى گەرماش لە هەندێک ناوچە دابەزیوە.

No photo description available.