سەردێڕ:

رۆژی دووشەممە پەرلەمانی عێراق دەنگ بە کابینەکەى عەلاوی دەدات

كابینەی نوێی حكومەتی عێراق
فۆتۆ: 
2020-02-22

3750 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی دووشەممە پەرلەمانی عێراق متمانە بە كابینەی نوێی حكومەتی عێراق دەدات و تا ئێستاش لایەنە کوردییەکان لەگەڵ محەمەد تۆفیق عەلاوى رێکنەکەوتوون.

حەسەن کەعبی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە بانگەوازێكدا داوای لە ئەندامانی پەرلەمان کرد بۆ دانیشتنی نائاسایی رۆژی دووشەممەی داهاتوو ئامادەبن بە مەبەستی به‌خشینی متمانە بە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی محەمەد تۆفیق عەلاوی.

حەسەن کەعبی ئاماژەی بەوەشكردووە، دانیشتنەکەى رۆژی دووشەممە لەسەر بنەمای پشتبەست بە یاسا و ئەو نامەیەیە عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوە، ئاراستەی پەرلەمانى کردووە.

لە لایەکى دیکەوە ماوه‌ی چوار رۆژە شاندێکى باڵای هه‌رێمی كوردستان له‌ شاری به‌غدایه‌ بە مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی محەمەد تۆفیق عەلاوى و گفتوگۆکردن له‌سه‌ر به‌شداری هه‌رێم و وەرگرتنی مافه‌كانی، بەڵام تائێستا نەگەیشتوون بە هیچ رێککەوتنێک و گفتوگۆکان لەو بارەیەوە بەردەوامن.

بەپێی دەستووری عێراق، دانیشتنی تایبەت بە بەخشینی متمانە بە حکومەت لەسەر داوای ٥٠ پەرلەمانتار یان سەرۆک کۆمار یان سەرۆکی پەرلەمان، یاخود سەرۆک وەزیران ئەنجامدەدرێت کە سەرۆکوەزیرانی دەستلەکارکێشاوەش دەگرێتەوە.

ئ.ر