سەردێڕ:

ئەنجومەنی دەرچووانی دانەمەزراو: پشتگیری خۆپیشاندانەکەی سبەینێ دەکەین

فۆتۆ: 
2020-02-22

7526 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی دەرچووانی دانەمەزراو رایگەیاند، "دوور لە بیروڕای سیاسی باوەڕی تەواومان بە سەرجەم ئەو داواکارییانە هەیە کە ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکەی سبەینێ بەرزیان کردووەتەوە و پێمانوایە گوزراشت لە خواستی ڕاستەقینەی کۆمەڵانی خەڵک دەکەن."

ئەنجومەنی دەرچووانی دانەمەزراو راشیگەیاند، "ئێمه‌ پشتگیری له‌ هه‌موو ده‌نگێكی  ناڕازی ئه‌كه‌ین كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر سته‌م و نادادی بوه‌ستێته‌وه‌ جا ئەو دەنگە لەلایەن هەر کەس و لایەنێکەوەبێت."

ئاماژەی بەوەشداوە، "هیوادارین ئەم خۆپیشاندانە و سەرجەم دەنگە ناڕازییەکان ببنە هەوێنی دەستەبەرکردنی داواکارییەکانی دەرچووانی دانەمەزراو."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "دووبارە بەڵێن دووپاتدەکەینەوە، تاوەکو جێبەجێکردنی تەواوی داواکاریەکان و گەڕاندنەوەی مافەکانمان، لە شەقامەوە بەشێوەیەکی جیاوازتر بەردەوام دەبین لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکانمان."

ئەمەش لەکاتێکدایە، لەدوای بانگەوازی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ خۆپیشاندانی سەرتاسەری و پاشان دیاریکردنی کات و شوێنەکەی، واچاوەڕواندەکرێت سبەینێ کاتژمێر سێی پاش نیوەڕۆ لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمدا خۆپیشاندانی هاوڵاتییان بەڕێوەبچێت.