سەردێڕ:

باشماخ.. ئاسایش هێرشی کردە سەر تیمێکی ئێن ئاڕ تی

فۆتۆ: 
2020-02-21

13290 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، لە دەروازەی سنوری باشماخ ھێزەکانی ئاسایش رێگریان لێکردین و ھێرشیان کردە سەر وێنەگرەکەی ئێن ئاڕ تی.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، لە کاتێکدایە سەرقاڵی ڕووماڵی ڕاستەوخۆبوون لەسەر ئەو هاوڵاتیانەی کە لە مەرزی باشماخ گەڕاونەتەوە هەرێم لەلایەن هێزێکی ئاسایشەوە ڕێگرییان لێکراوە. 

وتیشی، دواتر هەر لەلایەن ئەو هێزەوە هێرشکراوەتە سەر کامێرامان و کارمەندەکانی ئێن ئاڕ تی.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمشەو دەیان هاوڵاتی لە ئێرانەوە گەڕانەوە هەرێم و لە ئێستادا لە مەرزی باشماخ خراونەتە ژێر چاودێرییەوە و ڕێگە نادەن بگەرێنەوە ماڵەکانیان.