سەردێڕ:

بارزانى: دوورنییە بایکۆتى هەڵبژاردنەکانى عێراق بکەین

پرسى پێکهێنانى کابینەکەى عەلاوى
فۆتۆ: 
2020-02-21

25517 جار خوێندراوەتەوە

مەسعود بارزانى هەڵوێستى خۆى لەبارەى حکومەتەکەى محەممەد تۆفیق عەلاوی دەربڕى و رایگەیاند، دوورنییە بایكۆتی هەڵبژاردنەكانی عێراق بكەن.

مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئیندیپێندنت رایگەیاندووە، ئەوان ڕێز لە كەسایەتی محەممەد تۆفیق عەلاوی دەگرن و لەئێستادا شاندێكی كوردی سەبارەت بە پێكهێنانی كابینەی نوێ لەگەڵ عەلاویدا لە گفتوگۆدان و چاوەڕوانی هەڵوێستەكانی سەرۆكوەزیرانی نوێ دەكەن سەبارەت بە هەرێمی كوردستان.

وتیشی، ئەگەر عەلاوی هەڵوێستەكانی لەبارەی هەرێمەوە جێی ڕەزامەندی ئەوان نەبێت، دوور نییە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق بایكۆت بكەن.

لەبارەی هەڵوێستی سەبارەت بە عەلاوی بارزانی  دەڵیت، لە ئێستادا كە كۆمەڵێك گروپی چەكداری لە دەرەوەی یاسا بوونیان هەیە محەممەد تۆفیق عەلاوی ناتوانێت سەركەوتوو بێت لە كابینەكەیدا.

سەبارەت بە یاسای نوێی هەڵبژاردنەكانەوە بارزانی ڕایگەیاندووە، یاسا كۆنەكە باشتر بوو لەم یاسایەی ئێستا و بەدووریشی نەزانی كورد بایكۆتی هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق بكات.

ئەم وتانەی بارزانی لە كاتێكدایە، ماوه‌ی سێ رۆژه‌ شاندێکى باڵای هه‌رێمی كوردستان له‌ شاری به‌غدایه‌ بە مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی تازه‌ی محەمەد تۆفیق عەلاوى و قسه‌كردن له‌سه‌ر به‌شداری هه‌رێم و مافه‌كانی گه‌لانی هه‌رێمی كوردستان.

پێشتریش پەرلەمانتارێکى کورد لە بەغدا رایگەیاندبوو، "داواکارییەکانی کورد هاوشێوەی داواکارییەکانی دیکەی گەلانی عێراق لەلایەن محەمەد عەلاوى تەماشا دەکرێت و کوردیش دەبێت وەک بەشێکی گرنگی گەلی عێراق مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت".

‌بەپەلە