سەردێڕ:

پێشبینییەکانى کەش و هەواى ئەمڕۆ و سبەی

فۆتۆ: 
2020-02-21

7936 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەش و هەوای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان  هەور بۆ نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ نمەبارانى پچڕپچڕ لەناوچە جیاوازەکانى پارێزگاکان و بۆ سبەینێ نمەباران لەگەڵ هەورەتریشقە هەیە.

هاوکات، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١٤ پلە و نزمترین ١١ پلە دەبێت، لە سلێمانى ١٤ بە ٨ و دهۆک ١٤ بە ١٠ و کەرکوک ١٤ بە ٧ پلە دەبێت.

سبەی، لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١٤ پلە و نزمترین ١٠ پلە دەبێت، لە سلێمانى ١٤ بە ٩ پلە، دهۆک ١٥ بە ٩، کەرکوکیش ١٦ بە ٩ پلە دەبێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا ڕایگەیاند، شەپۆلێكی بارانبارین ناوچە جیاجیاکانى هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

Image may contain: cloud, sky, outdoor and text

Image may contain: cloud, sky and outdoor

Image may contain: cloud, sky and outdoor

Image may contain: cloud, sky, text, outdoor and nature