سەردێڕ:

ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا بۆ ٧٥ هەزار و ٧٣٠ کەس بەرزبووەوە

٢٢٤٤ کەس گیانیان لەدەستداوە
فۆتۆ: 
2020-02-21

22079 جار خوێندراوەتەوە

تا ئێستا دوو هه‌زار و ٢٤٤ كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوە گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ له‌وانه‌ش‌ دوو هه‌زار و ٢٣٠ كه‌سیان له‌ ناوخۆى چین بوون.

دەسەڵاتدارانى چین بڵاویانکردەوە، ژمارەى گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ بەرزبووەتەوە بۆ دوو هه‌زار و ٢٤٤ كه‌س، ژمارەى توشبوانیش لە جیهاندا بۆ ٧٥ هەزار و ٧٣٠ کەس بەرزبووەتەوە.

ئاماژەیان بەوەشکردوە، لە ئێستادا ٥٤ هەزار کەسى توشبوویان هەیە، کە ١١هەزار و ٦٣٣ کەسیان تەندروستیان خراپە و هەروەها ١٨ هەزار کەسیش نەخۆشخانەکانیان جێهێشتووە و چاکبوونەتەوە.

بەپێى لیژنەى تەندروستى چین، لە ماوەى ٢٤ کاتژمێرى رابردوودا ٨٨٩ کەس توشبوون و دوو هەزار و  ١٠٩ نەخۆشیش دواى وەرگرتنى چارەسەر نەخۆشخانەکانیان جێهیشتووە، ١١٨ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID-19، لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە لە شاری وهانی چین سەری هەڵدا و تەشەنەی کرد، لەو کاتەشەوە هەتا ئێستا بەپێی دوایین ئامارەکان بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی دوو هەزار و ٢٤٤ کەس و توشبوونی ٧٥ هەزار و ٧٣٠ کەسی دیکە.

ب.ب