سەردێڕ:

داهێنەری کۆپی و پەیست کۆچی دواییکرد

لاری تێسلەر، داهێنەری کۆپی و پەیست
فۆتۆ: ئاژانسەکان
2020-02-20

3382 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، زانای ئەمریکی لاری تێسلەر، داهێنەری کۆپی و پەیست، دووشەممەی رابردوو لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا کۆچی دواییکردووە.

ماڵپەڕی بی بی سی بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو هەواڵی کۆچی دواییکردنەکەی لەلایەن تویتەری کۆمپانیای زیرۆکسەوە بڵاوکراوەتەوە کە ساڵانێک کاری بۆیان کردووە.

لاری تێسلەر داهێنەری هەریەک لە، کەت/کۆپی و پەیست، فایند و ریپلەیس و هەندێک داهێنانی دیکە بوو.

ئەو زانایە لە ساڵی ١٩٤٥ لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا لە دایکبووە و دواتر لە ساڵانی شەستەکانی سەدەی رابردوودا زانستی کۆمپیوتەری لە زانکۆی ستانفۆرد لە ویلایەتی کالیفۆرنیا خوێندووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لاری تێسلەر کاری توێژەریی بۆ هەریەک لە کۆمپانیاکانی ئەمازۆن، یاهوو، ئەپڵ و زیرۆکس کردووە.
Image result for copy and paste inventor

هـ.ب