سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. بەهێزترین پیاوی جیهان رۆژانە هەشت مریشك دەخوات

فۆتۆ: 
2020-02-19

20615 جار خوێندراوەتەوە

شێخ ئەحمەد حەسەن سانو، ناسراو بە ئارۆن بیبی، بە بەهێزترین پیاوی ئەفریقیا دادەندرێت و یەکێکە لە بەهێزترین پیاوەکانی جیهان.

ئاژانسی رۆیتەرز ئاماژەی بەوەکردوە، بیبی خەڵکی بورکینا فاسۆیە، تەمەنی ٢٧ ساڵە، درێژی باڵای ١.٩٠ سانتیمەتر دەبێت و کێشی دەگات بە ١٨٣ کیلۆگرام، بۆ پارێزگارییکردن لە ڕێکی جەستەی و بە هێزیی رۆژانە هەشت مریشك دەخوات.

لە نیسانی ساڵی پاردا بیبی توانی ببێت بە پاڵەوانی جیهان  دوای ئەوەی توانی ئاسنێك بەرز  بکاتەوە کە کێشەکەی ٢٢٠ کیلۆگرام دەبێت، لەو کاتەشەوە بووە بە یەکەم کەسی  ئەفریقی کە توانیبێتی ئەم نازناوە بباتەوە.

ئاماژە بەوەشدراوە کە لە منداڵییەوە ئارەزووی بۆ وەرزشکردن هەبووە و هەموو یارییە وەرزشییەکانی تاقیکردووەتەوە بەڵام بەهۆی زەبەلاحی جەستەیەوە نەیتوانییوە لە هەندێکیاندا سەرکەوتووبێت، تا ئەو کاتەی توانیویەتی ئەو وەرزشە بدۆزێتەوە کە تێیدا سەرکەوتوو دەبێت و بەباشترین شێوە دەیکات.


 

.@IronBiby was bullied during his childhood for being overweight, but now he holds the title of Africa's strongest man

Embedded video

‌بەپەلە