سەردێڕ:

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا

فۆتۆ: 
2020-02-19

1010 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بە ٥٧ دۆلار و ٥ سەنتە و ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٥١ دۆلار و ٩٥ سەنتە و بەوەش نزمترین ئاستى لە ماوەى زیاتر لە ساڵێکدا تۆمارکرد.

بەگوێرەى ئەو راپۆرتانەى کە لەبارەى پێشبینییەکانى نرخى نەتەوە بڵاوکراونەتەوە لە ساڵى ٢٠٢٠ نرخى بەرمیلێک نەوت لەنێوان ٥٠ بۆ ٧٠ دۆلار بەرز و نزم دەکات ئەوەش بەهۆى رێککەوتنەکەی رێکخراوى ئۆپیک و هاوپەیمانەکانی بۆ دابەزاندنی بەرهەمهێنانی نەوت، هەروەها ئاڵۆزییەکانى کەنداو و ناسەقامگیرى دۆخى سیاسی چەند وڵاتێکى دیکە.