سەردێڕ:

پرخەپرخ ئاماژەیە بۆ نەخۆشییەکی مەترسیدار

فۆتۆ: 
2020-02-19

14138 جار خوێندراوەتەوە

ئەلێکسی کوشیلیڤ شارەزای بواری نەخۆشییەکانی قورگ و لوت و گوێ رایگەیاندووە، دەتوانرێت بە ئاسانی شیکاری بۆ تەنگەنەفەسی بکرێت لەکاتی خەودا، ئەویش کاتێک کە دەپرخێنێت کە یەکێک لە نیشانەکانی ناسینەوەی نەخۆشییە.

ئەو شارەزایە ئاماژەی بەوەکردووە، پرخە پرخی توند مەترسیدار نییە، بەڵام دەکرێت نیشانەی نەخۆشییەک بێت، لە زۆرکات ئەو کەسانەی کە دەپرخێنن "بۆ ماوەی کورت" کرداری هەناسەدانیان لەکاتی خەودا دەوەستێت، ئەو ماوەیەش دەکرێت ١٠ چرکە بخایەنێت، کە زیانێکی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت.

لە دیارترین کێشەکانی پرخە پرخ ئەوەیە کەسەکە شەوان لەکاتی خەودا بە باشی ئۆکسجین بۆ جەستەی ناچێت، کە زیان بە سوڕی خوێن دەگەیەنێت و گرفت بۆ مێشک و بۆریەکانی خوێن دروست دەکات.

ئەو پزیشەک وتوویەتی "بەدڵنیاییەوە پرخە پرخی توند مەترسی تەندروستی نییە، تەنها لەکاتێکدا نەبێت کە کرداری هەناسەدان لەکاتی خەودا بوەستێنێت، ئەمەش گرفتێکی مەترسیدارە لە منداڵ و تازە پێگەیشتوواندا".

بەگوێرەی ئەو شارەزایە، وەستانی کرداری هەناسەدان بۆ ئەو ماوە لە تازەپێگەیشتوواندا، بۆ ڕۆژی دواتر خەوی خراپ و میزاجی خراپی دەبێت، چونکە مێشک ناچاردەبێت بەئاگابێتەوە بۆ باشکردنەوەی کرداری هەناسەدان.

بۆ منداڵانیش مەترسیدارترە، ئەگەر منداڵ لەکاتی خەودا کرداری هەناسەدانی بوەستێت، ئۆکسجینی پێویستی دەستناکەوێت، بەوجۆرە جەستەی بەباشی گەشەناکات، چونکە ئۆکسجین ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە گەشەی ماسولکەکان و مێشکدا.

ئەو شارەزایە ئامۆژگاری خەڵکی دەکات لەکاتی هەستکردن بەو حاڵەتە باشترە سەردانی پزیشک بکەن، بەتایبەت ئەگەر بەهۆی پرخەوە کرداری هەناسەدان بۆ ماوەیەکی کەم بوەستێت، چارەسەری خێرایی پێویستە.

ئ.ل