سەردێڕ:

کەشناسی: شەپۆلێکی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە

فۆتۆ: 
2020-02-18

32823 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم سبەی بارانبارین دەستپێدەکاتەوە تاوەکو رۆژی ٢٥ی ئەم مانگە بارانبارین بەشێوەی پچڕپچڕ بەردەوام دەبێت.

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ ئاسمان لە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ بارانبارین و بەشێوەی پچڕ پچڕ و لە ناوچە جیاجیاکاندا بەردەوام دەبێت و لە کاتەکانی شەودا ئەگەری دروستبوونى هەورەتریشقەش هەیە.

هاوکات، بەپێی پێشبینییەکانی ماڵپەڕی ئەکیووێزەری تایبەت بە کەش و هەوا، ئەو شەپۆلە بارانبارینەی هەرێم دەگرێتەوە تاوەکو رۆژی سێشەممەى داهاتوو، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٠، لە پارێزگاکانی سلێمانی، دهۆک، هەولێر و هەڵەبجە بەردەوام دەبێت و بە گشتی ئاسمان هەور و نمەباران دەبێت و لە پارێزگای کەرکوکیش بەشێوەی پچڕپچڕ نمەباران بەردەوام دەبێت.