سەردێڕ:

گەرمیان.. لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا دوو پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا

فۆتۆ: 
2020-02-18

6865 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەرمیان ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە دوو پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا و پێشمەرگەیەکی دیکەش برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، "ئەو دوو پێشمەرگەیە لە کاتی گەڕانەوەیاندا بۆ ماڵەوە ئۆتۆمبێلەکەیان لە نێوان گوندی ئاوەسپی و ناحیەی خاندا وەرگەڕاوە".

ڕاشیگەیاند، "بەو هۆیەشەوە دوو پێشمەرگە گیانیان لەدەستداوە و پێشمەرگەیەکی دیکەش برینداربووە".

باسی لەوەشکردووە، "ئەو دوو پێشمەرگەیە یەکێکیان لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٨ و ئەوی دیکەشیان لە ساڵی ١٩٩٤ لەدایکبووە".

ئەوەش لە کاتێکدایە، رووداوەکانی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان بەیەکەم هۆکاری گیان لەدەستدانی هاوڵاتیان دادەندرێت و بەگوێرەی شارەزایانی بوارەکەش هۆکاری سەرەکی رووداوەکانی هاتوچۆ بۆ تیژڕەوی شۆفێران و خراپی رێگاوبانەکان و نەبوونی هۆشیاری هاتوچۆ دەگەڕێتەوە.

هـ.ئـ