سەردێڕ:

سلێمانی.. باندێكی دزینی ماتۆڕسکیل دەستگیركرا

فۆتۆ: 
2020-02-18

1858 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، باندێکی چوار کەسی دەستگیرکراون کە زیاتر لە ٥٠ ماتۆڕسکیلیان لە ناو شاری سلێمانی دزیوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، "لە كاتژمێر ٤ و نیوی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، توانرا سێ‌ تۆمەتباری سەر بە یەک باند لەكاتی دزینی ماتۆڕێكدا دەستگیربكرێن و دواتریش تۆمەتبارێکی دیکە کە سەر بەو باندە بوو دەستگیركرا".

ڕاشیگەیاندووە، "تۆمەتبارەکان لەشێوەی باندێكدا دزییان كردوە و بەپێی دانپێدانانی خۆیان تا ئەمڕۆ زیاتر لە ٥٠ ماتۆڕسكیلیان دزیوە".

باسی لەوەشکردووە، "هەر بەپێی دانپێدانانی خۆیان لەدەرەوەی شاری سلێمانی ماتۆڕسكیلەكانیان ساغ كردووەتەوە".

ڕوونیشیکردووەتەوە، "تۆمەتبارەکان یەکێکیان لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٠ و دوانییان ٢٠٠٢ و یەکێکی دیکەشیان لەدایکبووی ٢٠٠٤ە."، ئاماژەی بەوەشکردووە، "سەرجەمیان كوردن و دانیشتوی دەرەوەی سنوری پارێزگای سلێمانین، لە ئێستاشدا بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە ".

Image may contain: one or more people, motorcycle and outdoor

هـ.ئـ