سەردێڕ:

تەرمی کەسێک لە سەیدسادق دۆزرایەوە

فۆتۆ: 
2020-02-18

18660 جار خوێندراوەتەوە

قایمقامی سەیدسادق رایگەیاند، "تەرمی کوڕێکی گەنج لەسەر شاخی سەیدسادقدا دۆزراوەتەوە کە بەپێی لیکۆڵینەوە سەرەتاییەکان واپێدەچێت خۆی خۆی کوشتبێت."

دیاری رەفیق، قایمقامی سەیدسادق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "گەنجەکە ناوی زانیار دارایە و بە وتەی قسەی خێزانەکەی خوێندکاری کۆلێژی پزیشکییە و تەمەنی نزیک بە ٢٥ ساڵ دەبێت و دانیشتوی قەزای سەیدسادقە."

راشیگەیاند، "بەپێی وتەی کەسوکاری گەنجەکە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ماڵ چووەتە دەرەوە و کێشەشی لەگەڵ هیچ کەسێکدا نەبووە".

ئاماژەی بەوەشدا، "هەر بەپێی وتەی کەسوکارەکەی ئەو گەنجە مۆڵەتی بۆ ئەمساڵی خوێندن وەرگرتووە."

باسی لەوەشکرد، "بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان و بەوەی کە فیشەک بەر ناو دەمی کەوتووە و دەمانچەیەک لە تەنیشت تەرمەکەیدا دۆزراوەتەوە، وادیارە کە خۆی کوشتبێت."

هاوکات، بەپێی زانیارییەکان تەرمی گەنجەکە رەوانەی پزیشکی دادوەریی سلێمانی کراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، حاڵەتەکانى کوشتن لە هەرێمى کوردستان زۆربووە و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش بەشێکى کوشتنەکان بۆ زۆربوونى چەک لە ماڵان و بازاڕەکان و هەروەها کێشەى کۆمەڵایەتى و خراپى بارى دارایى هاوڵاتییان و نەبوونى هەلى کار دەگەڕێننەوە.

هـ.ب