سەردێڕ:

ئایا تەقاندنی جومگەکان زیانی هەیە؟

فۆتۆ: 
2020-02-18

8373 جار خوێندراوەتەوە

خەڵکانێکی زۆر هەن کە خۆیان ناگرن و پەنجە و جومگە جیاوازەکانی لەشیان دەتەقێنن و بەمەش دەوروبەریان بێزاردەکەن، بەڵام ئەمە زیانی بۆ جومگەکان هەیە و پێویستە بە زووترین کات لێی دووربکەوینەوە.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی روسیا تودەیدا هاتووە، دەنگی تەقاندنی جومگەکان بۆ زۆرکەس بێزارکەرە، ئەو کەسەی بەم کارە هەڵدەستێت زیان بە خۆی دەگەیەنێت و ئەوانی دیکەش بێزاردەکات، ئەوانەی حەز بە تەقاندنی جومگەکانیان دەکەن گرژبوونێک لە ماسولکەکانیاندا هەیە وادەکات نەتوانن لە تەقاندنیان بەدووربن، کاتێک کەسەکە لە رۆژێکدا لە ٢٠ جار زیاتر بەم کارە هەڵدەستێت ئیتر تیایدا دەبێتە خوو و ناتوانێت وازی لێبهێنێت.

سەبارەت بە زیانی تەقاندنەکەش ماڵپەڕەکە ئاماژە بەوەدەکات، بەردەوامبوون لەسەر تەقاندنی جومگەکان زیان بە شانەکانیان دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی شلبوونەوەیان، جگە لەمەش کێشەی دیکە بۆ بەستەرەکان دروستدەکات و دەبێتە هۆی پیربوونی پێشوەختە و لەرزینی دەست و پەنجەکان.

بۆ رزگاربوون لەم خووەش شارەزایان ئامۆژگاریماندەکەن ماسولکەکانمان بشێلین تاکو حەزی تەقاندنەکە نەمێنێت، ئەگەر هەر بەردەوامبوو باشتر وایە سەردانی پسپۆڕێکی دەروونی بکرێت.

Image result for cracking joints

Image result for cracking joints

ب.ع