سەردێڕ:

نێچيرڤان بارزانى لەگەڵ نێردەى تایبەتى ئەمریکا بۆ کاروبارى سوریا کۆبوونەوە

فۆتۆ: 
2020-02-18

1024 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ جێمس جێفرى، نێردەى تایبەتى ئەمریکا بۆ کاروبارى سوریا کۆبوونەوە و دۆخى عێراق و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى حكومەت گفتوگۆیان لەبارەیەوە کرا.

ماڵپەرى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە، "ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ١٧ی شوباتى ٢٠٢٠  له‌ هه‌ولێر، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌  جێمس جێفرى، نێرده‌ى تايبه‌تى ئه‌مه‌ريكا بۆ سوريا و شاندێكى ياوه‌رى كرد، لە کۆبوونەوەکەشدا بارزانى دووپاتى كرده‌وه‌ له ‌پێناو دابينكردنى مافه‌كان و پێگه‌يه‌كى باشتر بۆ كورد له‌ ئێستاى و داهاتووى سوريادا، هه‌وڵه‌كانى بۆ لێكنزيككردنه‌وه‌ى لايه‌نه‌ كوردييه‌كان له‌ سوريا به‌رده‌وام ده‌بێت و پشتگيرى له‌ هه‌نگاوەکان بۆ ڕێككه‌وتن و يه‌كخستنى ڕيزه‌كانيان ده‌كات. "

هاوکات، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سوريا و هه‌وڵه‌ نێوده‌وڵه‌تييه‌كان بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌کان لەو وڵاتەدا تاوتوێ کران، له‌ به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا دۆخى عێراق و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى تازه‌ى عێراق و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەیەوە کرا.

هەر بە پێی ئەو ماڵپەڕە لە کۆبوونەوەکەدا، گفتووگۆ لەبارەی مه‌ترسى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تيرۆر له‌ عێراق و سوريا و چۆنيیه‌تيى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى به‌ هاوكارى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى کراوە.

ئەمەش لە كاتیكدایە، دوای ڕاسپاردنی لەلایەن سەرۆككۆمارەوە لەسەرەتای ئەم مانگەدا بۆ پێكهێنانی حكومەت محەمەد تۆفیق عەلاوی ڕۆژى ١٥ی شوبات لە تویتەری خۆی نووسیبووی، "نزیکبووینەتەوە لە دەستکەوتێکى مێژوویى کە خۆی دەبینێتەوە لە کابینەیەکی سەربەخۆ و پێکهاتوو لە کەسانی پاک و بە توانا و دوور لە حزبەوە".