سەردێڕ:

هاتوچۆی گەرمیان شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

فۆتۆ: 
2020-02-17

4090 جار خوێندراوەتەوە

هاتوچۆی گەرمیان شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە کە سبەینێ بەشێکی رێگای کەلار سلێمانی دەبێتە یەک ساید و داوا لە شۆفێران دەکات بە وریاییەوە شۆفێری بکەن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە و ڕایگەیاند، "سبەینێ سێشەممە، بەهۆی چاکسازی و کارکردن لە رێگای کەلار- سلێمانی، لەودیوی ناحیەی باوەنوورەوە دەبیتە یەک ساید".

باسی لەوەشکردووە، "سایدی کەلار بۆ سلێمانی بە شێوەیەکی کاتی لەسایدی بەرامبەرەوە هاتوچۆ دەکەن".

لەو بارەیەوە داوا لە شۆفێران دەکەن، "بۆ دووربوون لە ڕووداوی هاتوچۆ، پابەندی ڕێنماییەکانی هاتوچۆ بن و بە وریاییەوە شۆفیری بکەن".

Image may contain: cloud, mountain, sky, outdoor and nature

Image may contain: car, sky, outdoor and nature

Image may contain: sky, cloud and outdoor