سەردێڕ:

​چیرۆکی ئەو سیخوڕە ئیسرائیلییەی خەریکبوو ببێتە سەرۆکى سوریا

ساتى لە سێدارەدانی ئیلی کۆهین لە سوریا
فۆتۆ: 
2020-02-17

19545 جار خوێندراوەتەوە

لە ڕاپۆرتێکدا ماڵپەڕی جەزیرە باس لە چیرۆکی سیخوڕێک دەکات کە یەکێکە لە سیخوڕە دیارەکانی مێژووی ئیسرائیل و توانی لە وڵاتی سوریا بگاتە ئاستێکى بەرزی سیاسی و نزیک لە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە و دەیان نەخشەى سیاسی و سەربازی بۆ ئیسرائیل ئاشکرا بکات

ئەو سیخوڕەش ناوی ئیلی کۆهینە، کە سیخوڕێکی بەناوبانگی ئیسرائیلە و لە میسر و سوریادا چەندین کاری گەورەی بۆ ئیسرائیل کردووە، ئیلی لە ساڵی ١٩٢٤ لە وڵاتی میسر و لە  ئەسکەندەریە لەدایک بووە، بەرەگەز خەڵکی سوریایە و یەهودی بووە ، هەربۆیە باس لەوە دەکرێت لەوانەیە بەو هۆیەوە دەستی لە کۆچکردنی یەهودییەکاندا هەبووبێت لە وڵاتانی عەرەبییەوە بۆ ئیسڕائیل.

Image result for ‫ایلی کوهین‬‎

ئیلی کۆهین، پێش دەستپێکردنی کاری سخوڕی خێزانەکەی دەنێرێتە ئیسرائیل خۆی لە میسر  دەمێنێتەوە لەگەڵ هاوڕێیەکی سیخوڕیدا کە ناوی ئبراهام دار بووە، ئیلی کۆهین بەدرێژایی کارکردنی چەندین کاری ئەنجامداوە، لەوانەش ئەنجامدانی زنجیرەیەک تەقینەوە لە میسر، کە ویستی هەبوو پەیوەندییەکانی میسر لەگەڵ ئەمریکادا لەقبکات، کە لە کۆتاییدا لەسەر ئەم رووداوە دەستگیرکرا بەڵام نەتوانرا هیچ تۆمەتێکی لەسەر بسەلمێنرێت و ئازادکرا.

Image result for ‫ایلی کوهین‬‎

هەر دوابەدوای ئەوەش کە دەزگای هەواڵگری ئیسڕائیل زانی ئیلی کۆهین گومانی لێکراوە لە میسر، ناردیانە ئەرجەنتین و لەوێشدا ناوەکەیان گۆڕی بە "ئەمین سابت"، ئایینەکەشی بۆ ئیسلام گۆڕی.

لەو کاتەش بە دواوە ئیلی کۆهین لە ئەرجەنتین دەستیکرد بە بازرگانی قوماش و پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ گەورە کەسایەتییەکانی سوریادا دروستکرد، بەو هۆیەشەوە ڕێگەی بۆ ئاسان بوو و توانی بچێتە ناو سوریا، پاشان بووە هاوڕێی نزیکی ئەمین حافز، کە لە بواری سەربازی کاری دەکرد و لە دواییدا توانی هەتا نزیکبوونەوەی تەواوەتی لە کورسی سەرۆکایەتی سوریا بڕوات.

دواتریش هەر لە چوارچێوەی کارەکانیدا ئیلی کۆهین چووە سوریا و وردە وردە پلەی سیاسی بەرەو بەرزبوونەوە دەڕۆی، هەتا وایلێهات توانی جەنگی حوزەیرانی ١٩٦٧ کە شەش رۆژی خایاند هەڵبگیرسێنێت، کە جەنگێک بوو لەنێوان میسر و ئەردەن و سوریادا و ئیسرائیل تیایدا براوەبوو.

 

پاش چەند ساڵێک لە بەردەوامبوونی لەسەر کارە سیخوڕییەکانی، کارەکانی بەرەو ئاشکرا بوون دەچن بەوەی رەئفەت هجان کە کەسایەتییەکی سەر بە دەزگای هەواڵگری میسرە، بۆ سەردانێک دەچێتە ئیسرائیل و لەوێ شەو لە ماڵی هاوڕێیەکی دەمێنێتەوە، لەو کاتەدا وێنەیەک لە ماڵەکەدا دەبینێت و پرسیار دەربارەی کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە دەکات، هاوڕێکەشی لەوەڵامدا کەسایەتییەکانی ناو وێنەکەی پێدەڵێت و لەیەکێکیاندا کە ئیلی کۆهینە، پێی دەڵێت هاوسەری خوشکەکەمە و لە وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل کاردەکات.

ماوەیەک دوای ئەوە رەئفەت دەچێتە رۆما، لە رۆژنامەیەکدا وێنەیەکی ئیلی کۆهین دەبینێت کە لە وێنەکەدا لەگەڵ چەند گەورە بەرپرسێکی سوریادایە، بۆیە گومانی لەلا دروستدەبێت و دەزگای هەواڵگری میسر ئاگاداردەکاتەوە.

هەر لە دوای ئەوەشەوە دەزگاکە زانیاری لەسەر کۆدەکەنەوە و بۆیان دەردەکەوێت کە ئیلی سیخوڕێکی سەر بە ئیسرائیلە، بۆیە هەرچی زووە جەمال عەبدولناسر سەرۆکی ئەو کاتەی میسری لێ ئاگاداردەکەنەوە، دواتر ئەویش بە نامەیەک زانیارییەکانی لەسەر ئیلی کۆهین هەیە بۆ ئەمین حافز سەرۆکی ئەوکاتەی سوریای دەنێرێت، پاش دەرکەوتنی ئەو کارانە و ئاشکرابوونی، ئێلی چیتر ناتوانێت خۆی لەو بەڵگە سەلمێنەرانە لابدات و لە سێدارە دەدرێت.