سەردێڕ:

کەشناسی بڕى بارانبارینی ١٢ کاتژمێرى رابردووی بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2020-02-17

8058 جار خوێندراوەتەوە

 بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڕی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە، زۆرترین بڕی بارانبارین لە بامەڕنێ بووە بە بڕی ١٣.٢ ملیمەتر.

کەشناسی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، لە ماوەی ١٢ کاتژمێری رابردوودا زۆرترین رێژەی بارانبارین لە بامەڕنێ بووە بە بڕی ١٣.٢ ملیمەتر و کەمترینیش لە شاری هولێر بووە کە بە شێوەى دڵۆپ دڵۆپ بووە.

هاوکات، بڕى بارانبارین لەسەنتەری شارەکاندا بەم شێوەیەیە، لە هەولێر بەشێوەى دڵۆپ دڵۆپ باریوە و لە سلێمانى و هەڵەبجە ١.٠ ملیمەتر و لە دهۆک ٧.١ ملیمەتر باران باریوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە بەپێی پێشبینییەکان لە ئەم شەوەوە کاریگەری ئەو شەپۆلە لاوازدەبێت.