سەردێڕ:

دەرمانێک ئاشکراکرا ڕەنگە ببێتە چارەسەر بۆ کۆرۆنا

فۆتۆ: 
2020-02-17

4479 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتێکدا کە زانایان لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی دەرمانێک بۆ چارەسەری کۆرۆنای نوێ، پزیشکە چینییەکان ئاشکرایان کردووە ڕەنگە بتوانن دەرمانی دژە مەلاریا بۆ چارەسەری ڤایرۆسەکە بەکاربهێنن.

بەپێی ئەو هەواڵانەی ئاژانسی هەواڵی چینی نوێ ڕایگەیاندووە، پزیشکەکانی چین ئاشکرایان کردووە کە دەرمانی کلۆرۆکین فۆسفات کە بۆ دژە مەلاریا بەکاردەهێنرێت، کاردانەوەی ئەرێنی لەگەڵ تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێدا هەبووە.

لەو بارەیەوە سون یانرونگ جێگری سەرۆکی بنکەی نیشتیمانی چین بۆ گەشەپێدانی تەکنەلۆجیای ژیان ڕایگەیاندووە، زانایان پێشنیاریان کردووە کە ئەو دەرمانە بخرێتە لیستی ئەو دەرمانانەوە کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا تاقیکراونەتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە کۆتایی ساڵی ڕابردووەوە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە هەرێمی وهانی چین سەری هەڵدا و تەشەنەی کرد، کە لە دوایین ئامارەکاندا بووەتە هۆی گیانیان لەدەستدانی هەزار و ٧٧٠ کەس و ژمارەی توشبووانیش بۆ ٧٠ هەزار و ٥٠٠ کەس بەرزبووەتەوە.

هـ.ئـ