سەردێڕ:

١٥ ڕۆژ لە هەرێمی کوردستان دەکرێتە پشوو

پشووى بەهارە
فۆتۆ: 
2020-02-17

121031 جار خوێندراوەتەوە

وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانى ڕایگەیاند، له ١١ ى ئازار تاوەکو ٢٣ ى ئازار لە ناوەندەکانى خوێندن پشووە.

مه‌ریوان عومه‌ر وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕتى ڕاگەیاند: " به‌پێی خشته‌ی پشووه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ‌له‌ رۆژی ١١ی ئازار تا ٢٣ی ئازار پشووی به‌هاره‌ ده‌بێت".

وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی وتیشی، "رۆژی ٢٤ی ئازار ده‌وام ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌".

ئەوەش لەکاتێکدایە، به‌پێی خشته‌ی پشووه‌كان كه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه پەسەند کراوە، رۆژانی ١و ٥و ١١ی ئازاری ٢٠٢٠ پشووی فەرمی ده‌بێت له‌ سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.