سەردێڕ:

​ڕوسیا به‌ پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌مریكا تۆمه‌تبار دەکات

فۆتۆ: 
2020-02-17

1300 جار خوێندراوەتەوە

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا ڕایگەیاند، واشنتۆن، به پلانی سەدە بۆ ئاشتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به‌ یاسا نێوده‌وڵه‌تییانه‌ كردووە.

سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا لە چاوپێکەوتنى لەگەڵ ڕۆژنامەى لاستامپای ئیتاڵی ڕایگەیاند، "پلانه‌كه‌ی تره‌مپ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئیسرائیل پێشنیاری چاره‌سه‌ركردنی پرسی فه‌ڵه‌ستین ده‌كات و ئەوەش نابێته‌ یارمه‌تیده‌ر بۆ باشتركردنی ره‌وشه‌كه و پێویسته‌ گه‌لی فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بده‌ن بۆ ئه‌و پرسه‌. "

ناوبراو ڕاشیگەیاند، "ئاماده‌ی هاوكارین بۆ گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتن لە نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیلدا. "

لەبارەى دۆخى لیبیاوە ڕایگەیاند، "دەبێت كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌وڵبدات بۆ رازیكردنی لایه‌نه‌کانی لیبیا به‌ ئه‌نجامه‌كانی كۆنفڕانسی به‌رلین."

ئەوەش لە کاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا لە ٢٨ ى کانونى دووەمى ٢٠٢٠ پلانی ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە بە"رێككەوتنی سەدە" ناسراوە ڕاگەیاند.