سەردێڕ:

هەرگیز مۆبایلەکەت لەم شەش شوێنەدا دامەنێ

فۆتۆ: 
2020-02-17

52673 جار خوێندراوەتەوە

لەم رۆژگارەدا ئاساییە بوترێت زۆربەمان ئالوودەی مۆبایلەکانمان بووین و لە هەموو جێگایەک لەگەڵماندان، تەنانەت هەندێک کەس ئەگەر دەست بە گیرفانیاندا بکەن و مۆبایلەکانیانی تێدانەبێت ئەوا تووشی دڵەڕاوکێ دەبن، بەڵام چەند شوێنێک هەیە کە نابێت مۆبایلەکەتیان تێدا دابنێیت.

ماڵپەڕی "The Healthy" چەند شوێنێکی دەستنیشانکردووە کە نابێت مۆبایلەکەتیان تێدا دابنێیت، ئەوانیش بریتین لەمانەی خوارەوە:

١. گیرفانت

کاتێک مۆبایلەکەت کاردەکات یاخود بە وایەرلێسێکەوە پەیوەستبووە و لە گیرفانتدا داتناوە دوو بۆ حەوت ئەوەندەی کاتی دیکە تیشکدانەوە بەر خانەکانی جەستەت دەکەوێت، ئەم تیشکدانەوانەش دەکرێت ببنە هۆی شێرپەنجە و نەزۆکیی لە پیاواندا.

cell-phone

 

٢. لەسەر جێگای نوستن یاخود لەژێر سەرینەکەتدا

لەوانەیە مۆبایلەکەت گەرمببێت و مەترسیی ئاگرکەوتنەوە دروستبکات، بە تایبەت کاتێک بە کارەباوەیە یاخود کێشەی هەیە، جگە لەم هۆکارە و تیشکدانەوەکانیشی کە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاددەکەن، ئەو تیشکەی کە لە شاشە "LED"ییەکانەوە دەردەچێت سوڕی خەوت تێکدەدات.

Top view of black smart phone on crease of an unmade bed sheet in the bedroom

 

٣. بەکارەباوە جێهێشتن

هۆکاری مەترسیی ئەمە ئەوە نییە کە مۆبایلەکەت زیاد لە پێویست بارگاویدەبێتەوە، بەڵکو ئەگەری هەیە گەرمبێت و مەترسی ئاگرکەوتنەوە دروستبکات.

charger

 

٤. نزیک لە ڕووخسارتەوە

کاتێک بۆ ماوەیەک مۆبایلەکەت دەنێیت بە رووخسارتەوە بەکتریا لە مۆبایلەکەوە دەگوازرێتەوە بۆ پێستت، ئەمەش دەبێتە هۆی زیپکە و خوروو و سووربوونەوەی پێست، تەنانەت دەکرێت چرچی لە پێستیشدا دروستبکات.

7 Places You Should Never Keep Your Phone

 

٥. داشبۆردی ئۆتۆمبێلەکەت

کاتێک مۆبایلەکەت لەنێو داشبۆردی ئۆتۆمبێلەکەتدا جێدێڵیت پلەی گەرمیی نێو ئۆتۆمبێلەکە زیان بە مۆبایلەکە دەگەیەنێت، ئەگەر گەرمبێت ئەگەری ئاگرکەوتنەوە دروستدەبێت و ئەگەریش ساردبێت باتری مۆبایلەکەت تێکدەچێت.

Color detail of the glove compartment in a luxury car.

 

٦. تەوالێت و گەرماو

تەوالێت بە گشتی تەنراوە بە بەکتریا و مۆبایلیش کەمترین کات پاکدەکرێتەوە، واتا زۆرترین بەکتریای بەسەرەوە دەنیشێتەوە بێ ئەوەی دواتر گوێیپێبدەیت، لە گەرماویشدا ئەگەری ئەوەی هەیە تووشی شۆکی کارەبایی ببیت، ئەمەش ئەگەر ئاوەکە مۆبایلەکەتی تێکنەدابێت لەپێشدا.

Lost Phone.Forget the phone in toilet.

 

شارەزایان پێیانوایە باشترین چارەسەر ئەوەیە کە بەشێکی زۆری ژنان پێیهەڵدەستن، هەڵگرتنی جانتایەک لەگەڵ خۆتدا تاکو مۆبایلەکەی تێبکەیت، ئەگەر نەشبوو باشتر وایە بەدەستتەوە بیگریت.

ب.ع

‌بەپەلە