سەردێڕ:

لە پێنجوێن و چەمچەماڵ ژمارەیەک راوچى دەستگیرکران

فۆتۆ: 
2020-02-17

3762 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسى دارستانى سلێمانى ڕایگەیاند، لە ناحیەى گەرمکى سەر بە قەزاى پێنجوێن چوارڕاوچى و لەچەمچەماڵ حەوت ڕاوچى بەهۆى ڕاوکردنى باڵندەوە دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى دارستان و ژینگەى پارێزگاى سلێمانى لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "تیمەکانى بنکەى پۆلیسى دارستانى ژینگەى گەرمک و بنکەی پۆلیسی دارستانی شۆڕش سەربەقەزاى چەمچەماڵ لە ئەنجامى پشکنینە مەیدانیەکان توانیویانە ١١ ڕاوچى باڵندە کێوییەکان دەستگیربکەن. "

ئاماژەبەوەشکراوە، دەستیشگیراوە بەسەر دوو کەروێشک، ٢٦ باڵندەى کێوی لە جۆری کەو، ١٠ دەستە داو و چوار چەکى جۆرى تاپڕ، ٢٢ فیشەکى تاپڕ، دوو چەقۆ، یەک ئۆتۆمبێل و دوو لایتى دەستیدا.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە ئێستادا پەڕاوى لێکۆڵینەوە بۆ دەستگیرکراوەکان کراوەتەوە و رووبەڕى یاساش کراونەتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەو کەسانەى ڕاوى باڵندە کێوییەکان دەکەن سەختى بارودۆخى کەش وهەوا دەقۆزنەوە و بەچەندین ڕێگەى جیاجیا ڕاوى باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان دەکەن.

Image may contain: food

Image may contain: food

Image may contain: plant

No photo description available.