سەردێڕ:

سبەى موچەى ئەم وەزارەتە دابەشدەکرێت

موچەى مانگى ١١ى ساڵى رابردوو
فۆتۆ: 
2020-02-17

65563 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، هەولێر، هێرش قادر

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى رايگەیاند، سبەینێ، موچەی مانگی ١١ی ساڵی رابردووی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمەڵایه‌تی و خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان دابه‌شده‌كرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی و ئابورى هەرێم بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى راگەیاند، سبەینێ سێشەممە، ١٨ى شوباتی ٢٠٢٠، موچەی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمەڵایه‌تی و خاوەنپێداویستییە تایبەتییەکان دابه‌شده‌كرێت و دابەشکردنی موچەش بەردەوام دەبێت.

ئەو موچەیەى دابەشدەکرێت موچەى مانگى ١١ى ساڵى رابردووە و ١٢یەمین موچەیە بەبێ پاشەکەوت دابەشبکرێت.

ڕۆژى ٨ى ئازارى ساڵی ڕابردوو، حکومەتى هەرێم کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند، یەکەمین موچەى بێ پاشەکەوتیش، موچەی مانگى ١٢ى ساڵى ٢٠١٨ بوو.

ب.ب