سەردێڕ:

پێشبینییەکانى کەش و هەواى ئەمڕۆ و سبەی

پلەکانى گەرما بەرزدەبنەوە
فۆتۆ: 
2020-02-14

9721 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیى کەشناسی و بومەلەرزەزانى هەرێم پێشبینییەکانى کەش و هەواى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەورى تەواو دەبێت، بۆ سبەینێش ئاسمان لە کاتەکانى ئێوارەدا هەور دەبێت، لەگەڵ کەمێک بەفر و نمەباران بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکاندا.

 بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١٢ پلە و نزمترین ٢ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٩ بە ٣ و دهۆک ٧ بە -١ و کەرکوک ١٤ بە ٧ پلە دەبێت.

هاوکات بۆ سبەی، لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١٤ پلە و نزمترین ٥ پلە دەبێت، لە سلێمانى ١٣ بە ٥ پلە، دهۆک ٩ بە سفر، کەرکوکیش ١٦ بە ٩ پلە دەبێت.

Image may contain: sky, cloud, outdoor and text

Image may contain: cloud, sky and outdoor

Image may contain: one or more people, sky, cloud, mountain, outdoor and nature

Image may contain: sky and outdoor

ئ.ر