سەردێڕ:

وەزارەتی دارایی: سبەینێ موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت

فۆتۆ: 
2020-02-10

53048 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، هەولێر، هێرش قادر

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، دابەشکردنی موچەی وەزارەتی پەروەردە بەردەوام دەبێت و دواناکەوێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی و ئابورى هەرێم بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند، سەرەڕای راگرتنی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن، بەڵام سبەینێ سێشەممە، ١١ی شوباتی ٢٠٢٠، دابەشکردنی موچەی ئەو وەزارەتە راناگیرێت و دابەشدرکرێت.

روونیشیکردەوە، بەڕێوەبەری قوتابخانەکان دەتوانن سەردانی بانکەکان بکەن و موچەی مامۆستایان وەربگرن.

بەپێی خشتەی موچە، سبەی، موچەی مانگی ١١ی ساڵی رابردووی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت و بەهۆی کەش و هەوا و دابەزینی پلەکانی گەرماوە هەریەک لە پەروەردەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، ئیدارەی ڕاپەڕین، شەقڵاوە، کۆیە، پێنجوێن، کەلار، چۆمان و چەمچەماڵ دەوامی سبەینێیان لە سەرجەم قوتابخانەکاندا راگرت.

راگرتنی دەوام لە کاتێدایە، ماوەی دوو رۆژە شەپۆلێکی سەرما رووی لە هەرێم کردووە و بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی تاوەکو کۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت.

‌بەپەلە