سەردێڕ:

تورکیا.. ئەمینداری گشتی یەکگرتوو و جێگری سەرۆکی ئاکپارتی کۆبوونەوە

فۆتۆ: 
2020-02-07

5292 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لەگەڵ جێگری سەرۆکی حزبی ئاک پارتی بۆ کاروباری پەیوەندیەکانی دەرەوە کۆبوونەوە و تاوتوێی بارودۆخی عێڕاق و ناوچەکەیان کرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، بە یاوەری شاندێک سەردانی بارەگای سەرەکی ئاک پارتی لە ئەنقەرە کرد، لەوێش لەلایەن جەودەت یڵمەز جێگری سەرۆکی حیزب بۆ کاروباری پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی ڵێ کرا.

لە کۆبونەوەیەکەدا جەودەت یڵمەز پیرۆزبایی لە سەرکەوتنی کۆنگرەی هەشتەمی یەکگرتوو و هەڵبژاردنەوەی سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین بە ئەمینداری گشتی و ٢٦ەمین ساڵیادی یەکگرتووی کرد.

هاوکات، لە درێژەی کۆبوونەوەکەشدا بارودۆخی عێڕاق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد، لەگەڵ ئەوەشدا باس لە گرنگی سەقامگیری و پەرەسەندنی پەیوەندیەکانی نێوان تورکیا و هەرێم و عێڕاق کرا.ئەمینداری یەکگرتوو و سەرۆک کۆماری تورکیا بە تەلەفۆن قسەیان کرد.

لەلایەکی دیکەوە، هەر ئەمڕۆ ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیادا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و تاوتوێی بارودۆخی عێڕاق و ناوچەکەیان کرد، لەگەڵ ئەوەشدا هەردولا کۆکبوون لەسەر گرنگی سەقامگیری دۆخەکە.

هـ.ئـ