سەردێڕ:

فەرماندەیەکی نزیک لە قاسم سولەیمانی کوژرا

فۆتۆ: 
2020-02-03

21034 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە، دوێنێ، ئەسغەر پاشاپور لە حەلەبی سوریادا کوژراوە.

بەپێی میدیاکانی ئێران، ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە، ئەسغەر پاشاپور، کە فەرماندەیەکی نزیک لە قاسم سولەیمانییە لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکدا لەگەڵ ژمارەیەک چەکداری نەناسراو لە شاری حەلەبی سوریا کوژراوە.

لەو بارەیەوە ماڵپەڕی دیفاع پرێس، ئەو فەرماندەیەی بە "بەرگریکار لە مەزارگە" ناوهێناوە، کە ئەوەش ئەو نازناوەیە كە بەو فەرماندە و سەربازانەی سوپای پاسداران  دەبەخشرێت کە لە سوریا و عێراق دەکوژرێن.

ئەسغەر پاشاپور خەڵکی شاری رییەی باشوری تارانە و یەکێک بووە لەو فەرماندانەی کە یەکەمجار لەگەڵ قاسم سولەیمانیدا فەرماندەی پێشوی فەیلەقی قودس چووەتە سوریا.

مقتل مقاتل إيراني مقرب من سليماني في حلب

هـ.ئـ