سەردێڕ:

پێنج خووی مەترسیدار لەکاتی بەکارهێنانی مۆبایلدا

فۆتۆ: 
2020-02-01

9559 جار خوێندراوەتەوە

مۆبایلەکان لە هەموو ئامێرێکی دیکە زیاتر مرۆڤ دەستی بەریان دەکەوێت، ئەمەش وادەکات ببنە مۆڵگەیەکی ترسناک بۆ میکرۆب و مەترسی بۆ سەر تەندروستیی مرۆڤ.

بەپێی لێکۆڵینەوەیەک، کە لەلایەن کۆمپانیای ڤایتاڵ ڤایۆوە ئەنجامدراوە، مۆبایلەکان پیسترین ئامێرن کاتێک دێینە سەر باسی گواستنەوەی نەخۆشی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە، ئالوودەبوونی خەڵک پێیانەوە وادەکات بەکتریا و ڤایرۆس ئاسانتر زیان بە خاوەنەکانیان بگەیەنن.

لێکۆڵینەوەکە لەنێو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا و لەسەر هەزار و ٢٠٠ کەس ئەنجامدراوە، لە ئەنجامدا دەرکەوتووە کە خەڵکی پێنج خووی ناتەندروست و مەترسیداریان هەیە لەگەڵ مۆبایلەکانیاندا کە ئەگەر وریانەبن لەوانەیە ژیانیشیان بخاتە مەترسییەوە، پێنج خووەکەش ئەمانەن:

١. %٨٨ی ئەو کەسانەی لە لێکۆڵینەوەکەدا بەشداربوون دانیان بەوەدا ناوە کە لە تەوالێتدا مۆبایل بەکاردەهێنن.

٢. %٨٩شیان وتوویانە کە لەکاتی خواردن دروستکردندا مۆبایل بەکاردێنن.

٣. %٤١ کاتێک دەستیان گیرابێت بەدەم مۆبایلەکە دەگرن.

٤. %٢٣شیان هەرگیز مۆبایلەکانیان ناسڕن یاخود پاک ناکەنەوە.

٥. %٨٩ی خەڵکیش کاتی سواربوونی گواستنەوەی گشتی، وەک پاس  و میترۆ، مۆبایل بەکاردەهێنن و دوای ئەوەی دەستیان بەر هۆیەکانی گواستنەوە دەکەوێت دەستیان ناشۆن.

لە توێژینەوەکەشدا هاتووە، کە وەرزی سەرما و سۆڵە هات کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەم خووانە باشتر دەردەکەوێت، چونکە لەو وەرزانەدا خەڵکی زیاتر ڤایرۆس و بەکتریا بۆ یەک دەگوازنەوە، خراپتر لەمانەش ئەوەیە %٤٥ی ئەوانەی لە تەوالێتدا مۆبایل بەکاردەهێنن کاتێک دەستیان دەگیرێت بە دەمیان مۆبایلەکە دەگرن، بەمەش بەکتریاکانی تەوالێتەکە ڕێگەیەکی ڕاستەوخۆیان هەیە بۆ گەشتن بە جەستەی کەسەکان.

Image result for smartphone bacteria"



‌بەپەلە