سەردێڕ:

نیشانە و چارەسەرەکانی هەوکردنی سییەکان لە کەسانی بەساڵاچوودا

فۆتۆ: 
2020-01-29

5241 جار خوێندراوەتەوە

هەوکردنی سییەکان لە کەسانی گەورە و بە ساڵاچوودا زۆرە، هەوکردنی سییەکان دەبێتەهۆی خیزەی سنگ و تەنگەنەفەسی و بەڵغەم لە لوتدا.

هۆکاری دروستبوونی هەوکردنی سییەکان لە ئەنجامی ڤایرۆس ڕوودەدات، کە لە سەرما و هەڵامەت و بەکتریاوە دروستدەبێت، زیاترلە کەسانی بەساڵاچوودا باوە، هۆکارەکەشی کەمبوونەوەی سیستمی بەرگریی لەشیانە.

ماڵپەڕی سیحەتی لە بابەتێکدا ئاماژەی بە نیشانە و چارەسەرەکانی هەوکردنی سییەکان کردووە لە کەسانی بەساڵاچوودا:

نیشانەکانی:

ئازاری توند لە سکدا و تەنگەنەفەسی

-تێکچوون و تێکەڵکردنی زانیارییەکان و لە یادکردن بەتایبەت لەکەسانی سەرو ٦٥ ساڵ

تا و کەمخەوی و ئارەقکردنەوە

ئەو بە ساڵاچووانەی تەمەنیان لەسەر ٦٥ ساڵەوەیە و بەرگری لەشیان کەمە پلەی گەرمی لەشیان دادەبەزێت.

دڵتێکهەڵاتن و خەواڵوویی و بوونی دەردراو

چارەسەرەکانی:

بەکارهێنانی دەرمانی دژە زیندەگی "ئەنتیبایۆتیک"

بەکارهێنانی دەرمان دژی هاتنەوەی دەردراوەکان وەک ئاو لە لوت و بەڵغەم

ئەگەرئەو ڕێگەیانە سوودی نەبوو باشترە ببرێتە نەخۆشخانە و چارەسەر بکرێت

Related image

ئ.ل



‌بەپەلە