سەردێڕ:

چەند بڕیارێك بۆ ئەو ھاوڵاتیانەی لە پرۆژەی شارەکانی نیشتەجێبونن دەرکرا

فۆتۆ: 
2020-01-28

9741 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی بریارێکى ئەنجومەنى باڵاى وەبەرهێنان لەمەودوا کۆمپانیاكان بۆیان نییە پارەی زبڵ و خاشاک و ئاو بەناوی خزمەتگوزاری وەربگرن.

ئەنجومەنی باڵای وەبەرھێنانى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "بەپێی بڕیارى ئەنجومەنەکەیان، کۆمپانیاکان بۆیان نییە پارەی زبڵ و خاشاک و ئاو بەناوی خزمەتگوزرای وەبگرن".

ڕاشیگەیاندووە، "کارەبای مۆلیدەی ناو پرۆژەکەش بە نرخێکی جێگیر دەفرۆشرێت."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بۆ لەمەودوا ھەر کەسێک یەکەیەکی نیشتەجێبوون بفرۆشێت یان بکڕێت ھیچ بڕە پارەیەک ناداتە خاوەنی پرۆژە، کە پێشتر وەردەگیرا".

باسی لەوەشکردووە، "ئەوانەی قەرزی پرۆژەکانی نیشتەجێبوونیان لایە، یان قەرزی کەڵەکەبوویان لایە و نایانداوەتەوە لە ڕۆژی ھەڵگرتنی پاشەکەوت لێیان وەردەگیرێتەوە، لە غەرامەکان (پێبژاردنەکان) دەبەخشرێن، هەتاکو کاتی لادانی پاشەکەوت."

ڕوونیشی کردووەتەوە، "ئەو سومەندانەی ٨٠٪‏ نرخی یەکەکانیان وەرگرتووە، ماوەی دانەوەی قەرزەکانیان لە ١٠ ساڵەوە دەکرێتە ٢٠ ساڵ".