سەردێڕ:

سەرۆکی فەڵەستین: بە هەموو شێوازێک "ڕێککەوتنی سەدە" ڕەتدەکەینەوە

فۆتۆ: 
2020-01-28

5786 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی فەڵەستین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "بەهەموو شێوازێک ڕێککەوتنی سەدە ڕەتدەکەینەوە و داخوازییەکانی ئێمەی تێدا جێگیر نەکراوە".

مەحمود عەباس سەرۆکی فەڵەستین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری رامەڵای فەلەستین ڕایگەیاند، "ڕێکەوتنی سەدە هیچ شتێکی نوێی تێدانەبوو و پلانى ئاشتییەکەى ترەمپ ڕەتدەکەینەوە"، ئاماژەی بەوەشكرد، "بەپێی بەڵگەنامە مێژووییەکان قودس پایتەختی فەڵەستینە".

ڕاشیگەیاند، "قودس بۆ فرۆشتن نییە و بە پشتیوانى ئازادیخوازانى جیهان داگیرکارى وپیلانگێرییەکان سەرناگرێت".

باسی لەوەشکرد، "ئەمریکا و ئیسڕائیل دەیانەوێت بەڵێنى بلفۆر لە ساڵی ٢٠٢دا جێبەجێبکەن".

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، دۆنالد ترەمپی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کاتی ڕاگەیاندنی "ڕێککەوتنی سەدە"دا ڕایەگیاند، "کاردەکەین بۆ دامەزراندنى دەوڵەتێک بۆ فەڵەستین و بۆ پێکەوەبەستنی جوگرافیایی خاکی فەلەستین و ئۆرشەلیم (قودس) دەبێت بە پایتەختێکى دابەشنەکراوى ئیسرائیل".

هـ.ئـ