سەردێڕ:

تورکیا هەڕەشە لە سوپاى سوریا دەکات

فۆتۆ: 
2020-01-28

7590 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى بەرگرى تورکیا ڕایگەیاند، بە توندی رووبەڕووی سوپای سوریا دەبنەوە ئەگەر لە خاڵەکانی چاودێری سوپای تورکیا لە ئیدلیب نزیک ببنەوە.

 وەزارەتى بەرگرى تورکیا لەسەر دواین پێشهاتەکانى ئیدلیب و هێرشى سوپاى حکومەتى سوریا بۆ سەر ئەو شارە راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە و ئاماژەى بەوەکردووە، هێرشەکانى سوریا بووەتە هۆى کوشتنى خەڵکى مەدەنى و کارەساتى مرۆیى لێدەکەوێتەوە.

دەشڵێت، رووبەڕووی سوپای سوریا دەبنەوە و بە توندی بەرپەرچی هەر هێرشێک دەدەنەوە لە نزیک بنکە و خاڵە چاودێرییەکانی سوپای تورکیا لە ئیدلیب بکرێت.

چەند سەرچاوەیەکى حکومەتى سوریاش بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە٢٨ى کانونى دووەمى ٢٠٢٠، هێزەکانیان چوونەتە ناو شارى مەعرە نوعمان لە باشورى پارێزگاى ئیدلیب.

سوپاى حکومەتى سوریا بە پاڵپشتى ئاسمانى فرۆکەسەربازییەکانى روسیا هێرشى بەرفراوانى بۆسەر شارو شارۆچکەکانى پارێزگاى ئیدلیب دەستپێکردووە و بووەتە هۆى ئاوارەبوونى دەیان هەزار کەس.

شارۆچکەى مەعرە نوعمان، گەورەترین ناوچەکانى ئیدلیبە و لە ٢٠١٢ وە لەژێر دەسەڵاتى ئۆپۆزسیۆنى سوریابووە.