سەردێڕ:

قەرەتەپە.. گرژی لەنێوان سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگەدا دروستبوو

فۆتۆ: 
2020-01-27

24949 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، گەرمیان، گەرمیان حەمەی پور

چوار ھەمەری سەربازیی سوپای عیراق لەلایەن ھێزی پێشمەرگەوە لە باکوری ناحیەی قەرەتەپە دەستی بەسەرداگیرا و دوای ٢٠ خولەک گەڕێندرانەوە بۆ سوپای عێراق.

ئەمڕۆ لەسنوی گوندی علی خەڵف لە باکوری ناحیەی قەرەتەپە ژمارەیەک سەرباز و ئەفسەری سوپای عێراق بە چوار ھەمەری سەربازی سنوری ھێزی پێشمەرگەیان بەزاند و ھێزی پێشمەرگەش رێگریلێکردن و سەربازەکان دەستبەسەرکران و دوای ٢٠ خولەک ئازادکران.

کەمال مەحموود فەرماندەی لیوای پێنجی پێشمەرگە بە ئێن ئاڕتی ڕاگەیاند، فەرماندەیەکی فەوج کە فەرماندەی ھێزە عێراقییەکەی کردووە پێی ڕاگەیاندوون، ئەوان بەھەڵە ھاتوون، بەڵام پێشمەرگە بیانووەکەیان بە ناڕاست ئەزانن و پێشیان وتوون ئەگەر جارێکی دیکە ئەمە دووبارە ببێتەوە، ئەوا بەسەلامەتی ناگەڕێنەوە.